بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆککۆماری تورکیا بەشداری لە کۆنگرەی لوتکەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا ناسراو بە COP29 لە ئازەربایجان کرد و وتارێکی پێێشکەشکرد.
لێدوانی فەرمی: رەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند: هەوڵەکانمان بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژی دارایی سەوزای و دروستکردنی تاکسۆنۆمی سەوزی نیشتمانی بەردەوامە و لە نزیکترین کاتدا یاسای تایبەت بە کەشوهەوا کە سیستمی بازرگانی دەردانی غازی ژەهراوی تێدایە پێشکەش بە پەرلەمانی وڵاتەکەمان دەکەین.
ئەمەشی وت: وزەی دامەزراومان لە وزەی با و خۆر هەیە کە 31 هەزار مێگاواتە و تاوەکو ساڵی 2035 بەرزی دەکەینەوە بۆ 120 هەزار مێگاوات و لە وزەی ئەتۆمیشدا ئامانجمان ئەوەیە لە ساڵی 2050 بگەینە توانای 20 هەزار مێگاوات.
چی تر: پرۆژەی پاشماوەی سفر کە بە چاودێری ئەمینە ئەردۆغانی هاوسەرم دەستیپێکردووە و ئاستێکی جیهانیی وەرگرتووە بەرەنگاربوونەوەمان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا بەهێز دەکات.
زیاتر: هێرشەکانی ئیسرائیل هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی ماددە کیمیاییەکانە لەسەر زەوی و کاریگەری لەسەر داهاتووی منداڵەکانی غەززە دروست دەکات و پێویستە ئیسرائیل بەهۆی ئەم کارانەەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت و لە دادگای نێودەوڵەتی سزابدرێت.