حکومەتی ئێران: هەوڵی گەیشتن بە ئاشتی دەدەین

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، ئێران لەسەر بنەمای قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی  و کۆمەڵکوژ دامەزراوە و هەوڵی گەیشتن بە ئاشتی لە جیهاندا دەدات.

لێدوانی فەرمی: فاتمە موهاجران وتەبێژی حکومەتی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێران هەمیشە هەوڵەکانی لە خزمەت زانست و گەشەپێداندایە و گەلی ئێران هەمیشە بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێت و تێچووی قورس لە ئەستۆ دەگرێت لە پێناو بەرگریکردن لە خۆیان.

زیاتر: ئێمە چەندین جار جەختی له سەر ئاشتیخوازانەی بەرنامە ناوەکیەکەی کردووەتەوە و کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بنەمای قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی و چەکی کۆمەڵکوژ دامەزراوە و هەوڵی گەیشتن بە ئاشتی لە جیهاندا دەدات.

چی تر:  بەلای ئێرانەوە پێوەری کارکردن لەگەڵ ئەمریکا کردەوەکانی ئەو وڵاتەیە نەوەک قسەکانی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا