بابەتە سەرەکیەکە: قوباد
تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد
و دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێمیان تاوتوێکرد.
راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک
وەزیران بڵاویکردەوە: کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر بە ئامادەبوونی یان
برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا بەڕێوەچوو بەبۆنەی
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی یادی سەد ساڵەی لە دایکبوونی دانیێل میتران لە پایتەختی هەرێمی
کوردستان.
ئەمەش هەیە: قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگیی کەسایەتیی دانیێل میتران
لای گەلی کورد کرد و رایگەیاند لە سەردەمێکدا میتران دۆست و پشتیوان و خەمخۆری
گەلی کورد بوو کەس لە جیهاندا ئامادەنەبوو گوێ لە خەم و ئازارەکانی کورد بگرێت و ئەم
یادە لە هەولێر پەیامێکی گرنگی تێدایە کە کورد هەرگیز دۆستە راستەقینەکانی خۆی لە
یاد ناکات.
هاوکات: هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە قۆناغی پاش
هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان کرا و لەمبارەیەوە، باڵیۆزی فەڕەنسا پیرۆزبایی
بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی لە گەلی کورد کرد و هیوای خواست هەرچی
زووتر لایەنە براوەکان حکومەتی نوێی هەرێم پێکبهێنن.
زیاتر: قوباد تاڵەبانی سەبارەت بەوە وتیشی: هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ
ئەوەی حکومەتێکی خزمەتگوزاری دادپەروەر لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە پێک
بهێنین بۆ ئەوەی بتوانین هەم کێشەکانی رابردوو چارەسەر بکەین و هەم لەڕووی
خزمەتکردنەوە لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵکی کوردستاندابین.