ترەمپ پێشکەشکارێک دەکات بە وەزیری بەرگری ئەمریکا

جیهان 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، بە دیاریکردنی پێشکەشکارێک بۆ پۆستی وەزیری بەرگری ئەمریکا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە.

سەرچاوە: ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاوی کردووەتەوە، هەڵبژاردنی پیت هێگسیت، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی فۆکس نیووز لەلایەن ترەمپەوە بۆ پۆستی وەزیری بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن شۆک بووە.

بۆچی: پێنتاگۆن پێی وایە، پێشکەشکارێکی کەم ئەزموون لە بواری سەربازیدا، نابێت هێزێکی گەورەی جیهانی رادەست بکرێت، کە ئەزموونی لەگەڵ جەنگ و ئاسایشی نەتەوەیی نییە.

زیاتر: ئەم هەواڵە نیگەرانی و سەرسووڕمانی لای ئەمریکییەکان دروست کردووە، و تا ئێستا یاسادانەرانی کۆمارییەکان بێدەنگیان هەڵبژاردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا