بابەتە سەرەکیەکە: گروپە چەکدارەکانی یەمەن هێرشیان کردووەتە سەر دوو کەشتی
جەنگی ئەمریکی.
راگەیەندراوی فەرمی: گروپە چەکدارەکانی یەمەن رایانگەیاند، دوو جار هێرشی موشەکییان
کردووەتە سەر کەشتی فرۆکە جەنگی و فرۆکەهەڵگری ئەمریکی لە دەریای سوور و کەنداوی عەرەب.
زیاتر: باسیان لەوەشکردووە، هێرشەکانیان وەک وەڵامێک بووە بۆ هێرشەکانی
ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر گروپە چەکدارەکانی یەمەن و ئامانجەکانیان پێکاوە.
ئەمەش هەیە: گروپە چەکدارەکانی یەمەن ئاماژەیان بەوەشکردووە، هێرشی
یەکەمیان بۆ کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی ئەبراهام بووە لە کەنداوی عەرەب هاوکات، دووەم هێرشیان بۆ کەشتی جەنگی ئەمریکی بووە لە دەریای سوور.