بابەتە
سەرەکیەکە: ئیسرائیل وەک دیارییەک بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا،
پلانی ئاگربەست لە لوبنان ئامادە دەکات.
سەرچاوە: واشنتن
پۆست لە زاری سەرچاوەیەک لەناو ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە،
ئیسرائیل پەلەیەتی بۆ ئەوەی لە لوبنان بگات بە رێکەوتنی ئاگربەست.
چی تر: ئیسرائیل
دەیەوێت مافی هەبێت تاک لایەنە لە لوبنان، هەر چالاکییەک مەبەستی بێت دژ بە حیزبوڵا
ئەنجامی بدات.
ئەمەش هەیە:
وەزیری نوێی بەرگری ئیسرائیل دەڵێت" بێ بوونی دەستەبەرکردنی مافی تاک لایەنە
دژ بە حزبووڵا، هیچ ئاگربەستێک روو نادات".
چی دەکەن: حەوت رۆژ
دوای واژۆکردنی رێکەوتنەکە، هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان دەکشێنەوە و
سوپای لوبنان ئیدارەی ناوچەکە دەدات، پاشان دەبێت لوبنان چاودێری جووڵەی چەک و
تەقەمەنیی بکات لەناو وڵاتەکەی، بۆ ئەوەی نەگاتە دەست حیزبوڵا.