وەزیرێکی سوید تووشی فۆبیای مۆز دەبێت

هەمەرەنگ پێش 4 هەفتە

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: فۆبیای وەزیرێکی سوید لە میوەی مۆز، کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە و بەرپرسانی حکومەت ناچار دەکات، پێش کۆبوونەوەکەیان مۆزی سەر مێزەکان لا بدەن.

سەرچاوە: کەناڵی BBC بڵاوی کردووەتەوە، ژمارەیەک ئیمەیل دزەی کردووە کە رووداوێکی سەرنج راکێشی تێدا بووە، ئەویش نووسینگەی پاولینا براندبێرگ کە یەکێکە لە وەزیرەکانی وڵاتی سوید، داوای لابردنی مۆزەکانیان کردووە پێش سەردانیکردنی جەنابی وەزیر.

بۆچی: هەرچەندە فۆبیای مۆز جۆرێکی دەگمەنە، بەڵام وەزیر تووشی ئەو نەخۆشییە بووە و لە کاتی بینین یان بۆنکردنی، دەبێتە هۆی گرژ بوونی ریخۆڵەکانی و تووشی سکچوونی دەکات.

زیاتر: ئەو ئیمێڵانەی کە پێش سەردانە فەرمییەکان نێردراون، داوایان کردووە مۆز لە کۆبوونەوەکان لابدرێت و ئاماژەیان بەوە کردووە، کە پاولینا براندبێرگ تووشی حەساسیەتێکی توند بووە بەو میوەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا