بابەتە
سەرەکیەکە: زانایان گەورەترین مەرجانی دەریایی جیهانیان، لە نزیک دوورگەکانی
سولەیمان لە زەریای هێمن دۆزیوەتەوە کە پڕیەتی لە رەنگ و ژیان.
سەرچاوە:
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، ئەم مەرجانە لە لووتکەی باشووری رۆژهەڵاتی
دوورگەکانی سولەیمان لە ناوچەیەک کە بە "سێ خوشک" ناسراوە، لەلایەن
تیمێکی ناشناڵ جیۆگرافیکەوە دۆزراوەتەوە.
زیاتر:
دوورگەکانی سولەیمان وڵاتێکە کە لە 990 دوورگە پێکهاتووە و دەکەوێتە باشووری
زەریای هێمن.
چی تر: پێکهاتەی
مەرجانەکە نزیکەی 300 ساڵە گەشە دەکات و لە "تۆڕێکی ئاڵۆز" لە پێکهاتە
بچووکەکانی مەرجانی پێکهاتووە.
ئەمەش هەیە:
پانی مەرجانەکە 34 مەتر و درێژییەکەی 32 مەتر دەبێت، ئەم مەرجانە زەبەلاحە سێ
هێندە گەورەترە لەو مەرجانەی دیکە کە دوایین جار تۆمار کراوە.