بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ رۆژی شەهیدانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و لەم رۆژەدا سێ سەرکردەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سێدارەدران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رۆژی لە سێدارەدانی شیهاب شێخ نوری، ئەنوەر
زۆراب و جەعفەر عەبدولواحیدی، كردووەتە رۆژی شەهیدانی یەكێتیی، كە لە زیندانی رژێمی بەعس دابوون، لەلایەن ئەو رژێمەوە لە سێدارەدران.
زیاتر: هەر بۆیە رۆژی 21/11ـی هەموو ساڵێك وەك رۆژی شەهیدانی یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان تۆماركراوە و ھەموو ساڵێك لەم بەروارەدا ئەم یادە دەکرێتەوە.