بابەتە
سەرەکیەکە: هەولێر و بەغدا لەسەر نرخی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم
بە 20.6 دۆلار رێککەوتوون.
کێ دەڵێت: کەمال
محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بە وەکالەت رایدەگەیەنێت: خاڵێکی ناو
یاسای بودجەی گشتی عێراق کە تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوتی بە
شەش دۆلار لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دیاری کردووە، رێگر بووە لە
جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان و هەناردەکردنەوەی نەوت.
زیاتر: هەولێر و
بەغدا لەسەر هەموارکردنەوەی ئەو خاڵەی ناو یاسای بودجە و زیادکردنی تێچووی
دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت بۆ نزیکەی 20.6 دۆلار رێککەوتوون و لە قۆناغی یەکەمدا
نزیکەی 16 دۆلار بۆ کۆمپانیاکان خەرج دەکرێت.
چی تر: دوای
هەموارکردنەوە کۆمپانیایەکی راوێژکاریی نێودەوڵەتیی بێلایەن، وردبینی لە
دیاریکردنی تێچووی دەرهێنان و هەناردەی نەوت بکات و ماوەی 60 ڕۆژ مۆڵەت بە
کۆمپانیاکە دەدرێت ئەو بڕە ڕاستەقینە دیاری بکات.
ئەمەش هەیە:
پێشبینی دەکەین تا کۆتایی ئەمساڵ هەمواری یاساکە پەسەند بکرێت، ئامادەکارییەکان
تەواو ببن و سەرەتای ساڵی داهاتوو 2025 هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان
دەست پێ بکاتەوە.