بابەتە سەرەکیەکە: بەشێک لەو بژمێرانەی بەشداری پرۆسەی
سەرژمێری دانیشتوان دەکەن، ناوی کەسانی دەرەوەی وڵات تۆمار ناکەن.
دەنگۆ: هەندێک لە بژمێرەکانی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوانی
لە کاتی بە جێگەیاندنی ئەرکەکەیاندا و تۆماکردنی خێزانەکاندا، کەسانی دەرەوەی وڵات
تۆمار ناکەن و دەڵێن: کورد زیاد بێت و کەم بێت هەر بۆ سەرکردەکانە.
لە بەرامبەردا: شوان جەبار بەڕێوەبەرى
دەستەى ئاماریی سلێمانی بە BMC راگەیاند:
تاوەکو ئێستا هیچ سەرپێچیەکی ئاوایی رووینەداوە و هاوڵاتیانی دەرەوەی
وڵاتیش تۆماردەکرێن.
زیاتر: ناشبێت کەمینەیەک کە ئەوەیان ئەنجامداوە،
بسەپێنرێت بەسەر تەواوی سلێمانیدا.