بابەتە سەرەکیەکە: پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە عێراق و
هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و هەر کەسێک پابەندی رێککارەکان نەبێت سزا دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سبەی چوارشەممە، قۆناغی دووەمی سەرژمێری گشتی لە
عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت: هەر
کەسێک پابەندی رێکارەکان نەبێت، سزا دەدرێت و دەدرێتە دادگا.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی
رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ لە کاتژمێر 12:00 ئەمشەوەوە قەدەغەی هاتووچۆ
دەستپێدەکات تاوەکو 21 تشرینی دووەم بەردەوامی دەبێت.
زیاتر: تەنیا لەکاتی پێویست و گەیاندنی نەخۆش بە نەخۆشخانەکان هاتووچۆ
رێگەپێدراوە، قەدەغەی هاتوچۆ لە سەنتەری شارەکان و رێگەکانی دەرەوەی شار دەچێتە
بواری جێبەجێکردنەوە.