تەندروستی سلێمانی: لە رۆژانی قەدەغەی هاتووچۆدا نەخۆشخانەکان کراوە دەبن

کوردستان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژانی قەدەغەی هاتووچۆدا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر 24 کاتژمێر کراوە دەبن.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکان بەردەوام دەبن لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەشێوەی ئێشکگری 24 کاتژمێری.

زیاتر: داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێزیش دەکەین لەکاتی بونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا