بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی
سلێمانی رایگەیاند، رێنمایی دراوە بەو نەخۆشانەی لە نەخۆشاخانەکانن کارتی
نیشتیمانیان لە ماڵەوە دابنێن.
لێدوانی تایبەت: سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی
تەندروستی سلێمانی بە BMC راگەیاند: ئەو نەخۆشانەی لە نەخۆشخانە
دەمێننەوە پێیان
وتراوە کە کارتی نیشتیمانی یاخود تەسکەرەیان لەماڵەوە بێت بۆ ئەوەی کە بژمێرەکان چونە
ماڵەکانیان کارتی نیشتیمانی نەخۆشەکەیان نیشان بدرێت.
زیاتر: تاوەکو بزانن
سەر بەو خێزانەن و بە هۆکاری نەخۆشی ئامادەییان نەبووە و لە نەخۆشخانەن و تیمەکانی
سەرژمێریش سەردانی نەخۆشخانەکان ناکەن.