وەزارەتی کارەبا: لە رۆژانی سەرژمێری 17 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت

کوردستان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، لە رۆژانی پڕۆسەی سەرژمێری 17 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان دەدرێت.

لێدوانی فەرمی: ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند:  لە هەردوو رۆژی پشووی سەرژمێری تا رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 17 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدرێتە هاوڵاتیان.

ئەمەشی وت: تیمەکانی کارەبا لە بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردن و كۆنترۆڵی كارەبا بە بەرنامەیەكی تایبەتەوە ئەم بڕە كارەبایە بۆ هاونیشتمانیان دابین دەكەن.

زیاتر: تیمەكانی چاككردنەوەی كارەبا بۆ چارەسەرکردنی هەر جۆرە گرفتێک بە شێوەی ئیشكگری لە دەوام دەبن و بۆ خزمەتکردنی هاوبەشانی کارەبا لەسەر هێڵ دەبن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا