کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و نمە باران دەبارێت

کوردستان 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەرێوەبەرایەتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچەی شاخاوی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران و هەورە بروسکە لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ بەتایبەتى لە پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی و پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئەمەش هەیە: سبەی پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت  و پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

زیاتر: ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆماردەکرێت کە 24 پلەیە و نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە 11 پلەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا