بابەتە سەرەکیەکە:
بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دانیشتووانی شاری سلێمانی و دەوروبەری
پابەند بوونی تەواویان هەیە بە پڕۆسەکە و رێککارەکانی قەدەغەی هاتووچۆوە.
لێدوانی تایبەت: عەمید ئارام محەمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بە BMC راگەیاند: هێزەکانمان پابەندن بە پڕۆسەکە و قەدەغەی هاتووچۆوە و
سوپاسی هاوڵاتیان شاری سلێمانی دەکەین کە پابەند بوون بە پڕۆسەکە و رێککارەکانیەوە.
ئەمەشی وت: ئەمە
پڕۆسەیەکی نیشتیمانییە و پەیوەندی بە زۆرێک لە لایەنەکانی ژیانی گەلی کوردەوە هەیە
لە چوارچێوەی عێراقدا، کاتێک ئەنجامەکانی سەرژمێری دێنە دی لێکەوتەی زۆری لێدەکەوێتەوە
کە پەیوەندی بە ئاسایشی نیشتیمانی گەلی کوردەوە هەیە.
زیاتر: داوا لە هاوڵاتیان
دەکەینەوە کە پابەندی رێنماییەکان بن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە، لە سەرجەم کوچە و گەڕەکەکانی
شارەکەشدا هێزەکانمان بڵاوەیان پێکراوە و لە ئامادەباشیدان.