بابەتە سەرەکییەکە: قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی
یەکێتی و بابلیون لە ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک کۆبووەوە.
زیاتر: قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی
سەرۆک مام جەلال رایگەیاند: لە دیدارەکەدا داوام لە کەسانی ئاماژەپێکراو کرد، لەسەر
رێبازی مام جەلال بە هەموو تواناوە و بەبێ هیچ جیاوازییەک خزمەتی کەرکوک بکەن.
چی تر: دەبێت فراکسیۆنەکانی یەکێتی و بابلیون زیاتر و
باشتر لە فراکسیۆنەکانی تر چاودێربن بەسەر کارەکانی ئیدارەی نوێی کەرکوکەوە.
ئەمەش هەیە: جەختیشم کردەوە، دەبێت بەشێوەیەک خزمەتی خەڵکی
کەرکوک بکەن، رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر ئاستی هیوا و متمانەی کەرکوکییەکان بە هەموو
پێکهاتەکانییەوە بە پارێزگار و فراکسیۆنەکانی یەکێتی و بابیلون بەرزتر ببێتەوە.