زیلێنسکی: وەڵامی هێرشە موشەکیەکەی روسیا دەدەینەوە

جیهان 10 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، داوا لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکەین کە هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی سیستمێکی بەرگری ئاسمانی چڕبکەنەوە کە توانای پاراستنی هاوڵاتیانی هەبێت.

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند: داوا لە هاوبەشە رۆژئاواییەکانی ئۆکراینا دەکەم کە هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی سیستمێکی بەرگری ئاسمانی چڕبکەنەوە کە توانای پاراستنی هاوڵاتیانی هەبێت.

ئەمەشی وت: کیێڤ لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە گفتوگۆدایە بۆ دیاریکردنی شێوازی وەڵامدانەوەی هێرشە موشەکیەکەی هەفتەی رابردووی روسیا و پاشماوەکانی پشکنینیان بۆ دەکرێت تاوەکو بگەینە ئەنجامێک بۆ ئەم زیادەڕۆییە.

زیاتر: جیهان سیستمی بەرگری ئاسمانی هەیە کە توانای بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەی ئەم موشەکەی هەیە و پێویستە هەموومان جەختی لەسەر بکەینەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا