بەهۆی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران هەشت کۆچبەر خنکان

جیهان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له‌ ده‌ریای ئیجه‌ ژێرئاوكه‌وت و به‌هۆیه‌وه‌ هەشت کۆچبەر خنكان كه‌ دووکەسیان ژنن و شه‌ش کەسی دیکەشیان منداڵن.

راگەیەندراوی فەرمی: ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان تەرمی هەشت کۆچبەریان دۆزیوەتەوە کە شەشیان منداڵن و دوو کەسەکەی دیکەش ژنن.

ئەمەش هەیە:  40 سەرنشینی دیکە کە لە بەلەمەکەدا بوون لەلایەن تیمەکانەوە رزگار کراون، لە ئێستاشدا گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی ئەو کۆچبەرانە بەردەوامە کە بێسەروشوێنن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا