بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ سێشەممە مەراسیمی رێزلێنان بۆ کەسوکاری شەهیدانی
16 ئۆکتۆبەر لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرێوەچوو.
لێدوانی تایبەت: بڵێسە جەبار فەرمان لێپرسراوی مەكتەبی شەهیدان و تێكۆشەران
لە میانی بەژداریکردنی لە مەراسیمی رێزلێنان بۆ کەسوکاری شەهیدانی 16 ئۆکتۆبەر رایگەیاند،
کەسوکاری شەهیدان دەبێت مافەکانیان بە یاسایی بکرێت و هەمواربکرێنەوە.
ئەوەشی وت: یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خاوەنی روبارێک خوێنی شەهیدە هەر بۆیە ئەرکی یەکێتییە بەردەوام داکۆکی لە مافەکانی کەسوکاری شەهیدان بکات و خزمەتیان بکات.
باسی لەوەشکرد: ماوەیەک پێش ئێستا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆمەڵێک یەکەی نیشتەجێبوونی پێشکەش بە تێکۆشەرەکانی ساڵی 1976 کرد، ئەمەش پەیامێکە کە یەکێتی تێکۆشەرەکانی هەرگیز لەبیر نەکردووە، سیاسەتی یەکێتی بەو شێوازەیە کە بگەرێتەوە ناو خەڵک و خزمەتیان بکات.