بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەین ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت، بۆ ئەمەش هەموو هێزێک کۆدەکەمەوە.
لێدوانی فەرمی: بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵ 14 ئیسرائیل رایگەیاند: ئامادەین بۆ ئاگربەست لە غەززە، بەڵام ئامادەی کۆتاییهێنان بەجەنگ نین، لەبەر ئەوەی هێشتا ئامانجی سەرەکیمان کە کۆتاییهێنانە بە حەماس بەدەست نەهێناوە.
ئەمەشی وت: ئاگربەست بە مانای کۆتایهاتنی جەنگ نایەت، رێنمایی سوپامان کردوە بۆ دەستپێکردنی شەڕێکی قورس، لە کاتی پێشێلکردنی ئاگربەستی لوبنان.
زیاتر: هەمو هەوڵێک دەدەین تاوەکو ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت، هەمو هێزێکی گونجاو کۆدەکەمەوە بۆ ئەم مەبەستە.