کیم جۆنگ ئون: روسیا مافی خۆیەتی بەرامبەر بە ئۆکرانیا بەرگری بکات

جیهان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور لەگەڵ ئەندرێ بیلۆسۆڤ وەزیری بەرگری روسیا لە پیۆنگیانگ کۆبونەوە.

لێدوانی فەرمی: کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور لە کۆبونەوەکەدا باسی لەوەکردووە،  ئەمریکا تۆمەتبارە بە دەستێوەردانی سەربازی لە شەڕی ئۆکرانیا و روسیا هاوکات، پشتیوانی خۆی بۆ روسیا دەربڕی لەو جەنگە درێژخایەنەدا.

ئەوەشی وت: ئەمریکا و رۆژئاوا وایان لە دەسەڵاتدارانی کیێڤ کرد بەهۆی چەکی مەودا دورەوە هێرش بکەنە سەر خاکی روسیا و جەنگەکە درێژە بکێشێت، پێویستە روسیا هەنگاوی گەورەتر بنێت بۆ رێگریکردنیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا