بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی
تورکیا رایگەیاند، لە ململانێ و ئاڵۆزیەکانی سوریادا بەشدار نین و رێوشوێنی پێویست
دەگرینەبەر.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا
رایگەیاند: وڵاته‌كه‌ی
له ململانێ و ئاڵۆزییه نوێیه‌كانی
سووریا به‌شدار نییه، به‌ڵام هه‌نگاوی پێویست لەمبارەیەوە دەگرێتەبەر و خۆی لە هەر رێوشوێنێک
دوردەخاتەوە کە ببێتە هۆی دروستبونی شەپۆلێکی نوێی کۆچبەران.
ئەمەشی وت: وڵاته‌کەمان كه‌وتوه‌ته ناوه‌ڕاستی جه‌نگ و
ململانێكانی ناوچه‌كه، هاوكات له‌م ناوچه جوگرافییه ناهەموارەدا، رۆڵی زیاتر له
پێناو ده‌سته‌به‌ری ئاشتی و سه‌قامگیری ده‌گێڕێت.
زیاتر: جەخت لە پابەندبونی تورکیا بە یەکپارچەیی خاکی
سوریا دەکەینەوە و رێگە نادەین هیچ رێکخراوێکی تیرۆریستی لە ناوچەکەدا ببێتە دەوڵەت.