پێنتاگۆن: هەسەدە هاوبەشێکی سەرەکییمانە

جیهان 24 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بۆ نەهێشتی داعش لەسوریا بەردەوام دەبین لە ئەرکەکانمان، بۆئەو مەبەستەش هەسەدە هاوبەشێکی سەرەکییمانە.

لێدوانی فەرمی: پاتریک رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ناسراو بە پنتاگۆن رایگەیاند: ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بەو روداوانەوە نییە کە لە سوریا رودەدەن و ئامادەین بەرژەوەندی و هێزەکانمان لە سوریا بپارێزین بە تایبەت ئەوانەی لە سوریا کاردەکەن بۆ ئەوەی شکستی داعش مسۆگەر بکرێت.

ئەمەشی وت: بەردەوامین لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و هاوبەشێکی سەرەکییمانە لە شکستپێهێنانی داعش.

زیاتر: تاوەکو ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە دابەشکردنی هێزەکانمان لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا روینەداوە و لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا