پۆتین بۆ ئەردۆغان: بەزوترین کات دەبێت کۆتای بەم دۆخەی سوریا بێت

جیهان 14 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە:  ڤلادیمێر پۆتین لەپەیوەندیەكی تەلەفونیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، پێویستە  كۆتای بە دوژمنكارییە تیرۆرستیەكەی سوریا بە زوترین كات بهێندرێت.

راگەیەندراوی فەرمی: كۆشكی كریملین بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییەکەدا،گفتوگۆ لەبارەی  دواین پێشهاتەكانی سوریاو پرسە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیەكان کراوە.

زیاتر: پۆتین پێداگری كردووە لە بایەخی جوڵەی یەكلاكەرەوە بۆ كۆتایهێنان بەچالاكییە تیرۆرستیەكان لە سوریا بۆ زامنكردنی سەقامگیری ناوچەكە.

لەلایەکی دیکەوە: ئەردۆغان جەختی لە هەوڵەكانی توركیا كردووەتەوە، لە پشتیوانیكردنی یەكێتی خاكی سوریا لەلایەك و هەوڵەكانی بۆ چارەسەرێكی دادپەروەر و هەمیشەیی لە توركیا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا