بابەتە سەرەکییەکە: ئەگەر
سوریا داوای هێزی سەربازی بکات تاران داواکارییەکەی لەبەرچاو دەگرێت.
کێ وتی: عەباس عێراقچی وەزیری
دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئەگەر سوریا داوای ناردنی هێزی سەربازی لە ئێمە بکات،
ئەوا داواکارییەکە لەبەرچاو دەگرین و تاوتوێی دەکەین.
زیاتر: ئامادەکاریمان
هەیە بۆ هێورکردنەوەی دۆخی سوریا و رەخساندنی دەرفەتێک و خستنەڕووی دەستپێشخەرییەک
بۆ چارەسەری هەمیشەیی کێشەکانی ئەو وڵاتە.
ئەمەش هەیە: بەرفراوانبونی
چالاکی گروپە تیرۆرستییەکانی سوریا زیاتر لە ئێران زیان بە وڵاتانی وەک ئوردن،
عێراق و تورکیا دەگەیەنێت کە هاوشێوەی ئێمە دراوسێی وڵاتەکەن.