بابەتە سەرەکییەکە: دوو تیرۆرستی داواکراو لە سنووری قەزای
چەمچەماڵ دەستگیرکران.
راگەیەندراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە: شەوی
رابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش لەسەر
بنەمای هەواڵگری توانیان لە سنوری بانی مەقان ئەو دوو تیرۆرستە دەستگیربکەن.
زیاتر: ئەو دوو تیرۆرستە لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقەوە
داواکراو بون و ناویان (م.آ.ح) و (ع.ا.ح)ە، لە ماوەکانی رابردودا چەکداری داعش بون
و بەشداری چەند کردەیەکی تیرۆرستیان کردوە.