بابەتە
سەرەکییەکە: لە کەلار ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی بە چوار ئۆتۆمبێلی تردا
کێشا.
راگەیەندراوی
فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە: روداوەکە لەناو شاری کەلار و
لە نزیک خوێندنگەی رەوشتی کچان رویداوە.
زیاتر: لە
روداوەکەدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس دوای ئەوەی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە چوەتە
سایدی پێچەوانەوە زیانی بە چوار ئۆتۆمبێلی تر گەیاندوە.
دواتر:
ئۆتۆمبێلە تۆیۆتاکە خۆی کێشاوە بە دوکانێکی سەرتاشخانەدا و بەهۆیەوە کەسێک لە دوکانەکە
بریندار بوە، پاش روداوەکەش ئۆتۆمبێلەکە هەڵاتوە.