بابەتە
سەرەکییەکە: بەشێکی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە سلێمانی لەسەر شەقامی سالم گردبونەوە.
بۆچی: دوێنێ
لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا بە دەست بەسەرداگرتنی سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێ
سەرەتاکان و رێگەنەدان بە هاتنەناوەوەی هیچ ئۆتۆمبێلێکی لەو جۆرە بۆ ناو شارەکە.
داواکاری: خاوەن
ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان کە لە ئێستادا گردبونەتەوە، داوا دەکەن کارکردن بە
بڕیارەکە رابگیرێت و کارتی رێگەپێدانیان بۆ بکرێت تاوەکو چارەنوسی ئۆتۆمبێلەکانیان
بەشێوەیەکی تر یەکلایی دەکرێتەوە.