ئیسرائیل لە دو رۆژدا 250 هێرشی لە سوریا ئەنجامداوە

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: ئیسرائیل لەماوەی دو رۆژی رابردودا نزیکەی 250 جار هێرشی کردوەتەسەر شوێنە سەربازییەکانی سوپای سوریا و تێکیشکاندون.

راگەیەندراوی فەرمی: روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە لەدوای روخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد و لە دو رۆژی رابردودا ئیسرائیل نزیکەی 250 هێرشی ئاسمانی لە سەرانسەری سوریا ئەنجامداوە و گرنگترین شوێنە سەربازییەکانی سوپای ئەو وڵاتەی کردوەتە ئامانج.

زیاتر: بەپێی راگەیەندراوەکەی روانگەی سوری، هێرشەکانی ئیسرائیل زۆرینەی شوێنە گرنگەکانی سوریای گرتوەتەوەو کراونەتە ئامانج لەوانە "فڕۆکەخانە، کۆگا سەربازییەکان، رادار، وێستگەی سیگناڵی سەربازیی، کۆگای چەک و تەقەمەنی، ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی زانستی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی، هەروەها دامەزراوەیەکی بەرگری ئاسمانی و کەشتییە جەنگییەکانیان لە بەندەری لازقییە کە دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای سوریاوە.

باگراوند: ئەمەش لە کاتێکدایە بەرەبەیانی هەشتی کانونی یەکەمی 2024 هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن چونەناو دیمەشقی پایتەختی سوریا و بەشاری ئەسەدیش بەفرۆکەیەکی تایبەت ئەو وڵاتەی بەجێهێشت.

 

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا