بابەتە
سەرەکیەکە: رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە بریاریداوە خۆی گۆشەگیر بکات و لە خەڵکی
دورکەوێتەوە.
کێ
وتی: سەرچاوەیەک لە نوسینگەی رێبەری رەوتی سەدر بە شەفەق نیوزی راگەیاند: موقتەدا
سەدر بڕیاریداوە بەهۆی روداوەکەی دوێنێ و هاوشێوەکانی، خۆی گۆشەگیر بکات و لە خەڵکی
دورکەوێتەوە.
زیاتر: سەدر هەست دەکات تاوەکو ئێستا
خەڵکانێک هەن کەوتونەتە داوی پیلانی رۆژئاوا و گەندەڵکاران، دورن لە رێنمایی
و ئاراستەکانی ئەوەوە.
بیرخستنەوە:
دوێنێ چەند لایەنگرێکی رەوتەکە، لە بەغدا وێنەی سەرکردەکانی مقاوەمە، حەسەن
نەسروڵڵا، ئەبوهەمدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی-یان دڕاند و لێکردەوە.