وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەنجامدانی هەنگاوێكی دیكەی هێڵی ئاسن رادەگەیەنێت

عێراق 16 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، ساڵی داهاتوو پڕۆژەی هێڵی ئاسنی سەوا- حیجامە تەواو دەبێت.

کێ وتی: مەیتام ئەلسافی بەڕێوبەری پەیوەندیەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، ساڵی نوێ پڕۆژەی هێڵی ئاسنی سەوا – حیجامە دەکرێتەوە لە ئێستاشدا روپێوی تۆبۆگرافی و پشكنینی خاكی پرۆژەكەش بە رێژەی 100% تەواوكراوە.

ئەوەشی وت: ئەو پرۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی عێراق هاوکات، پێشتریش سەردانیکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق و گرنگیدان بە جێبەجێکردن و کردنەوەی ئەو پرۆژانە هاندەر بووە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار  زوتر تەواوکردنی پرۆژەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا