21 ساڵ بەسەر دەستگیرکردنی سەدام حسێن تێپەڕ دەبێت

هەمەرەنگ 5 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ 21 ساڵ بەسەر دەستگیرکردنی سەدام حسێن لەلایەن سوپای ئەمریکاوە تێپەڕ دەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکی پێشووی عێراق سەدام حوسێن، لە 13ـی 12ـی 2003، پاش نۆ مانگ لە روخانی ڕژێمەکەی لە مانگی 4ـی 2003، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئەمریکادا لە گوندێکی نزیک شاری تکریت دەستگیرکرا.

چی تر: ئەمەش دوای هەوڵە هەواڵگرییەکان کە چەند مانگێکی خایاند، هەروەها بەدواداچون بۆ ئەندامانی خێزانەکەی و ئەو کەسانەی نزیکبون لە ناوبراوە.

زیاتر: روداوەکە بەمجۆرەبو، شەوی 13ـی 12ـی 2003، هێزەکانی ئەمریکا پاڵپشت بە زانیاریی وردی هەواڵگری، هەڵیانکوتایە سەر کێڵگەیەک لە شارۆچکەی دورە لە باشوری رۆژهەڵاتی تکریت کە  سەدام حوسێن لەوێ خۆی لە چاڵێکدا حەشاردابو، لەوکاتەدا دەستگیرکرا. 

ئەمەش بزانە: ئەو ئۆپراسیۆنەی بۆ دەستگیرکردنی سەدام حسێن ئەنجامدرا لەلایەن هێزەکانی سوپای ئەمریکاوە بە بە ئۆپراسیۆنی " بەرەبەیانی سور" ناسێندرا، کە بە ناوی فیلمی بەرەبەیانی سوری 1984 ناونرابو.

چی دیکە: سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا دوای تاوانبارکردنی بە تاوانی دژ بە مرۆڤ لەلایەن دادگای تایبەتی عێراق بۆ کۆمەڵکوژیی، لە 30ـی 12ـی 2006 لە سێدارەدرا.






ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا