بابەتە
سەرەکیەکە: شارەزایانی ئەمریکی، هۆشداریانداوە لە مەترسییەکی
نوێ، كە ئەگەری هەیە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە دروستیبکات و لە داهاتودا گەشە
بکات بۆ پەتایەک.
کێ
وتی: یۆرۆ نیوز لە زاری شارەزایانی ئەمریکاوە بڵاویکردوەتەوە: هۆشداریانداوە
لە مەترسییەکی نوێ، كە ئەگەری هەیە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە دروستی بکات و لە
داهاتوودا گەشە بکات بۆ پەتایەک، ئەمەش بەهۆی پێشکەوتنە بەرچاوەکانی ڤایرۆسەکە لەم
دواییەدا، لە رێگەی بڵاوبونەوەی لە ناو مانگاکان و توشبونی چەند کەسێک لە
ئەمریکا.
ئەمەش
هەیە: بەگوێرەی ئامارەکانی سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان، لەمساڵدا
58 حاڵەتی پۆزەتیڤی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە لە ئەمریکا تۆمارکراوە.
زیاتر:
هێشتا هیچ ئاماژەیەک بۆ گواستنەوەی نەخۆشییەکە لە نێوان مرۆڤەکاندا نییە، چونکە
دەسەڵاتدارانی تەندروستی ئەمریکا هێشتا مەترسییەکانی سەر تەندروستی گشتی بەهۆی ئەم
پەتایەوە بە کەم هەڵدەسەنگێنن.