پلاتفۆڕمەکانی مێتا لەکارکەوتن

هەمەرەنگ 11/12/2024

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

چی روویدا: بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە چەند پلاتفۆرمێکی مێتا لەوانە فەیسبوک، مێسنجەر، واتسئاپ و ئینستاگرام لەکارکەوتن.

راگەیەندراوی فەرمی: کۆمپانیای مێتا کە خاوەنداریەتی پلاتفۆرمەکان دەکات رایگەیاند: ئاگادارین کە کێشەیەکی تەکنیکی تووشی چەند بەکارهێنەرێکی پلاتفۆرمەکانمان بون، لە ئێستادا کار بۆ چارەسەرکردنی دەکەین و داوای لێبوردن دەکەین.

چی تر: بەهۆی ئەو کێشە تەکنیکیەوە، بەکارهێنەرانی ئەو پلاتفۆرمانە ناتوانن هەژمارەکانیان بکەنەوە و وێنە ڤیدیۆ بۆ یەکتر بنێرن و پۆست بکەن.

زیاتر: لە ماڵپەڕی "داون دیتێکتەر" بەکارهێنەرانی پلاتفۆرمەکانی مێتا دەڵێن؛ کە کێشەیان لە بڵاوکردنەوەی بابەت و ناردنی مەسج و کردنەوەی ئەپەکاندا هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا