مەحمود عوسمان: پاش وردبینی بژمێرەکان پاداشتەکانیان وەردەگرن

درێژتر لە هەواڵ 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرپەرشتیاری گشتی جێبەجێكاری سەرژمێری رایگەیاند، سەرجەم ئەو بژمێرانەی بەشداری پرۆسەی سەرژمێرییان کردوە لیستی پاداشتیان رەوانەی بەغدا کراوە.

لێدوانی فەرمی: مەحمود عوسمان سەرپەرشتیاری گشتی جێبەجێكاری سەرژمێری لە هەرێم بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند: سەرجەم ئەو بژمێرانەی بەشداری پرۆسەی سەرژمێرییان کرد، لیستی پاداشتیان بۆ دروستکراوە و رەوانەی بەغدا کراوە، پاش وردبینی و گەڕانەوەی لیستەکە لە بەغدا پاداشتەکانیان وەردەگرن.

ئەمەشی وت: پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەسەرکەوتویی کۆتاییهات، کە نزیکەی 20 هەزار بژمێر بەشداریان لە بەڕێوەبردنی پرۆسەکەدا کرد.

زیاتر: ئەو بژمێرانەی کە لەگەڵمان بەشداربون و هۆکاری سەرکەوتنی پرۆسەکە بون، زۆر لەکارەکانیان رازی بوین و ئەم کارەش دەچێتە سەر سیڤییەکەیان و پاڵپشتی کاریان دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا