بابەتە سەرەکیەکە: دو سیناتۆری ئەمریکی رایانگەیاند،
ئەگەر تورکیا بە ئاگربەست رازی نەبێت و هێرشبکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان سزای بە
سەردا دەسەپێنین.
لێدوانی فەرمی: سیناتۆر
کریس ڤان هۆڵین، لە دیموکراتەکان و لیندسی گراهام لە کۆمارییەکان لە سەکۆی "ئێکس"
رایانگەیاند: ئەگەر ئەنقەرە پێشنیازی ئاگربەستی ئەمریکا لەگەڵ هێزەکانی سوریای
دیموکرات جێبەجێ نەکات و پێشنیازی دروستکردنی ناوچەی لەچەک داماڵراو قبوڵ نەکات
ئەوا سزا بەسەردا دەسەپێنرێت.
زیاتر:
هێرشەکانی هێزەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر هاوبەشە کوردەکانی سوریا، ئاسایشی ناوچەکە
و هەوڵەکان بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش تێکدەدەن و ئاسایشی ناوچەکە دەخەنە
مەترسییەوە، ئەمریکاش ناتوانێت دەستە وەستان بێت.