نەمسا: هیچ سودێکی بۆ ئەوروپا نابێت هاوڵاتیانی سوری بە ناوچەکەدا دابەشبکرێنەوە

درێژتر لە هەواڵ 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: راوێژکاری نەمسا رایگەیاند، هیچ سودێکی بۆ ئەوروپا نابێت ئەگەر هاوڵاتیانی سوری بە ئاسانی لەناوچەکە دابەشبکرێنەوە.

لێدوانی فەرمی: کارڵ نیهامەر راوێژکاری نەمسا رایگەیاند: ئەوروپا بەپەلە پێویستی بە ستراتیژێکی هەمەلایەنە هەیە سەبارەت بە سوریا، هیچ سودێکی بۆ ئەوروپا نابێت هاوڵاتیانی سوری بە ئاسانی لەناوچەکەدا دابەشبکرێنەوە، بەڵکو دەبێت ئامانجی ئەو ستراتیژە ئاسۆی نوێ بە گەلی سوریا لە نیشتمانەکەیدا بدات.

ئەمەشی وت: ئێستا سوریا پێویستی بە هاوڵاتییە سورییەکانی خۆی هەیە، داوای دیاریکردنی نێردەی تایبەتی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ سەرکردایەتی نوێ لە سوریا دەکەین.

زیاتر: چەند وڵاتێکی دیکەش هەڵوێستی هاوشێوەی ئێمەیان هەیە سەبارەت بە کۆچبەران، نەمسا لەگەڵ ئیتاڵیا، هۆڵەندا و دانیمارک بە هاوبەشی گۆڕانکاری لە سیاسەتی پەنابەرێتی ئەوروپا دەکەین و بەدوای هاوبەشدا دەگەڕێین بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ سوریا.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

سودانی و بن سەلمان کۆبونەوە

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

دو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا