بەربەستەکانی بەردەم ئاگربەستی غەززە ئاشکرا دەکرێن

جیهان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بەربەستەکانی ئێستای بەردەم راگەیاندنی ئاگربەستی غەززە ئاشکرا دەکرێن.

کێ وتی: جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا رایگەیاند: لە ئێستادا دانوستانەکان لەبارەی ئاگربەستی غەززە بەردەوامن و نزیکن لە کۆتایی.

زیاتر: بە فشاری پێویست لەلایەن نێوەندگیرانی بیانی و پابەندبونی حەماس و ئیسرائیل دەتوانین ئاگربەست لە غەززە رابگەیەنین.

چی تر: ئەوەی لە ئێستادا بەربەستە لەبەردەم راگەیاندنی ئاگربەست، ناوی ئەو بارمتە و بەندکراوانەیە کە هەردوولا دەیانەوێت لە قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکەدا ئازاد بکرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا