بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی روسیا رایگەیاند، لەڕێگەی
بنکەی حەمیمیەوە لە سوریا زیاتر لە چوار هەزاری چەکداری ئێرانی گواستراونەتەوە
تاران.
لێدوانی فەرمی: ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا لە
چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند: پاش کەوتنی رژێمی ئەسەد و کۆنترۆڵکردنی دیمەشق لەلایەن چەکدارانی
تەحریر شام، زیاتر لە چوار هەزار چەکداری ئێرانی لەڕێگەی بنکەی هێزەکانمان لە حەمیمیە لە سوریا رزگارکران و گەڕێندرانەوە تاران.
ئەمەشی وت: لەو کاتەوەی بەشار ئەسەد هاتوەتەوە مۆسکۆی
پایتەخت چاوم پێی نەکەوتوە و نەمبینیوە، ئەگەر بینیم پرسیاری رۆژنامەنوسە
ئەمریکیەکەی لێدەکەم کە 12 ساڵە لە سوریا بێسەروشوێنە.
زیاتر: زۆرینەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاڵپشتی مانەوەی
بنکە سەربازیەکانی روسیا لە سوریا دەکەن.