چی روویدا: خانمی یەکەمی عێراق، دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی لە بیابانی تەل شێخیەی پارێزگای سەماوە راگەیاند، کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.
لێدوانی
فەرمی: شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ لەسەر ئەم خاکە کۆبوینەتەوە کە
ئێش و ئازاری دۆست و ژن و مناڵەکانمانی بەهۆی قێزەونترین تاوانی بەعسەوە
لەئامێزگرتوە و چوار دەیەیە ئەم زەوییە ئازاری ژن و منداڵ لە ئامێز دەگرێت.
ئەمەشی وت: زیاتر لەهەفتەیەکە کار بۆ
دۆزینەوەی ئەم گۆڕە بەکۆمەڵە دەکرێت و لەقۆناغی داهاتودا گۆڕەکان دەردەهێنرێن و
لەمەراسیمێکی شایستەدا لەچەمچەماڵ بەخاک دەسپێردرێن، بەڵام ئەمە کۆتایی نییە و چەندین
گۆڕ دیکە هەن کە هێشتا کنەیان بۆ نەکراوە و دۆسیەکە کۆتایی نەهاتوە.
زیاتر: هەمو تواناکانمان دەخەینە گەڕ
بۆ دۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و وەرگرتنی سامپڵ و ناسینەوەیان و گەڕاندنەوەیان.