بابەتە سەرەکیەکە: نێچيرڤان بارزانى،
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له گويدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا
كرد.
راگەیەندراوی فەرمی: سەرۆکایەتی هەرێمی
کوردستان بڵاویکردەوە: له كۆبونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێزان شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا
جێگرى سه‌رۆک و باڵيۆزى ئيتاڵيا له عێراق و ژماره‌يه‌ک له به‌رپرسانى هه‌ردولا
ئاماده‌ىبون، په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى سه‌ربازى و ئه‌منيى ئيتاڵيا
له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێم، پشتگيرى و ڕۆڵى هێزه‌كانى ئيتاڵيا له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى
تيرۆر، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، تاوتوێكران.
ئەمەش هەیە: نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و
پێزانينی بۆ پشتگيرى و هاوكاريى ئيتاڵيا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌مو
بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا دوپاتكرده‌وه،
هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى
هاوبه‌ش و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا ده‌ربڕى.
زیاتر: وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا جه‌ختىكرده‌وه
كه وڵاته‌كه‌ى وه‌ک هاوبه‌شێكى گرنگ، به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ
عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌وه‌ش له هه‌مو بواره‌كاندا له
پشتگيرى و هاوكاريييه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها ستايشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ى
له شه‌ڕى دژى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد و ڕۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له
ناوچه‌كه‌دا به‌زر نرخاند.
چی تر: هه‌ردولا باسيان له جموجوڵ و
هه‌وڵه‌كانى خۆڕێكخستنه‌وه‌ى داعش كرد و هاوڕا بون كه هێشتا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه
و هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سه‌قامگيريى عێراق و سوريا و ناوچه‌كه ده‌كات، بۆيه
به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان،
به پێويست زانى، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى تێوه‌نه‌گلانى عێراق له كێشه و
ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه، كرده‌وه.
هاوکات: دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى
ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تى گۆڕانكارييه‌كانى سوريا و كاريگه‌رييه‌كانى له‌گه‌ڵ چه‌ند
پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه بون.