بابەتە
سەرەکیەکە: سوپای ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانیان لە دەریای سور بە هەڵە فرۆکەیەکی جەنگی وڵاتەکەی
خۆیان کردوەتە ئامانج.
راگەیەندراوی
فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا سێنتکۆم رایگەیاند، فڕۆکەیەکی F-A18ی هێزی دەریایی
ئەمریکا لە ئاسمانی دەریای سور لەلایەن
هێزەکانی خۆیانەوە بە هەڵە خراوەتە خوارەوە و ئەو دوو فرۆکەوانەی تێیدابون برینداربون.
ئاماژە
بەوەکراوە: فرۆکەکە لەلایەن کەشتییەکی جەنگی دیکەی ئەمریکاوە بەکارهێندراوە بەڵام
لەلایەن ئەو سەربازانەی لە کەشتییەکەی دیکەدا بوون نەناسراوەتەوە.