نەتەوە یەکگرتوەکان لێکۆڵینەوە لە زیاتر لە 600 دۆسیەی گەندەڵی عێراق دەکات

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: نەتەوەیەکگرتوەکان چاودێریی زیاتر لە 600 دۆسیەی گەندەڵیی گەورە دەکات لە عێراق کە لەماوەی دوو ساڵی رابردودا تۆمار کراون.

کێ وتی: ئوکی لۆتسما، نوێنەری پڕۆگرامی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ گەشەپێدانی عێراق رایگەیاند، نەتەوە یەکگرتوەکان پێداچونەوە بە 226 فەرمانی دادگا دەکات لەسەر ئەو دۆسیانە کە لە مانگی ئابی 2022ـەوە دەرچوون.

ئەوەشی وت: لەسەرەتای پێکهێنانی ئەم کابینەیەی حکومەتی عێراقەوە لە کۆتایی ساڵی 2022، هەوڵەکانی چڕکردوەتەوە بۆ روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی.

ئاماژەی بەوەشکردوە: دەستەی دەستپاکی عێراق و دادگای ناوەندیی لێکۆڵینەوە لە سەدان دۆسیەی گەندەڵی دەکەن، لە ناویاندا دۆسەی "دزیی سەدە" کە لە عێراق بەو ناوەوە ناسراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا