هاکان فیدان: یەپەگە دەزانێت تورکیا چی دەوێت

درێژتر لە هەواڵ 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، گەلی سوریا بڕیار لە داهاتوی وڵاتەکەی دەدات و هەسەدەش باش دەزانێت تورکیا چی دەوێت.

لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، "یەپەگە کەسانێکن لە عێراق، سوریاوە و بەشێکیشیان لە ئەوروپاوە چوونەتە ئەوێ و رێکخراوێکی تیرۆرستیە.''

ئەوەشی وت: ''پێویستە ئەو رێکخراوە بە زوترین کات کۆتای پێبێت  و دەبێت ئیدارەی نوێی سوریا ئەو کێشەیە چارەسەر بکات بۆ پاراستنی یەکێتی و سەروەری خاکی سوریا.

ئاماژەی بەوەشکردوە: روسیا، ئێران و رژێمی پێشوی سوریا زەمینەیەکیان بۆ یەپەگە رەخساندبو بەڵام ئێستا دۆخێکی نوێ لە سوریا دروست بووە و ئەو زەمینەیە نەماوە.

باسی لەوەشکرد: چەندین ساڵە هەتەشە زانیاریی هەواڵگرییان پێ دەدات لەبارەی داعش و قاعیدە و ئەو رێکخراوانەی سەر بەوانن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا