دادگای کەرخ بڕیارێکی لە بەرژەوەندی کۆمپانیا بیانیەکانی نەوت لە هەرێم دەرکرد

عێراق 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دوای ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵایەکی دژی گرێبەستی کۆمپانیا بیانیەکان لە هەرێم تۆمار کردبوو دادگای پێداچونەوەی کەرخ سکاڵاکەی رەتکردەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دادگای کەرخ  سکاڵاکانی وەزارەتی نەوتیان لە دژی 9 کۆمپانیای نەوت رەتکردەوە ئەویش دوای ئەوەی وەزارەتەکە داوای کردبوو گرێبەستی ئەو 9 کۆمپانیایە لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەڵبووەشێندرێنەوە.

بەپێی بڕیارەکە: گرێبەستی کۆمپانیاکان دروستن، تەنانەت ئەگەر گرێبەستەکان پشت بە بنەمای یاسایی ببەستن، کە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە شوباتی 2022ـدا بە نادەستوری دایناوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا