بابەتە
سەرەکیەکە: به‌بڕی زیاتر له (204) ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.
راگەیەندراوی
فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى کارەباى سلێمانى بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی
8%ی كاره‌با به بڕی زیاتر له (204) ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له سلێمانی
جێبه‌جێده‌كرێت.
ئاماژە
بەوەشکراوە: پرۆژه‌كه چەند بڕگەیەک لەخۆدەگرێت و بریتییه له، راكێشانی كارەبا و
دانانی ستون بۆ گەڕەكی شەستەكان لە قڕگە فیدەری (263).
هاوکات: گەیاندنی
كارەبا و دانانی محاویلە بۆ گوندی (ژاڵەی خواروو) لەگەڵ گۆڕینی تەل و ستوون، لە
سنووری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای رۆژهەڵات.
ئەوەخراوەتە
ڕوو: بودجه‌ی پرۆژه‌كه بریتییه له 204 ملیۆن و 310 هەزار دینار، و بڕیاره له‌ماوه‌ی
105 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واوببێت.