دوو ناوچەی نوێ بۆ رێکخستنەوەی ‌هێزەکانی پێشمەرگە دادەمەزرێن

درێژتر لە هەواڵ 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: دو ناوچەی سەرکردایەتی لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە دادەمەزرێن بۆ رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتەکە بڵاویکردەوە: دوو ناوچەکە لەژێر سەرکردایەتی وەزارەتی پێشمەرگەدا کاروبارەکانیان رێکدەخەنەوە و دەستپێکی قۆناغێکی نوێ دەبێت بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە:

ئەمڕۆ 22ـی کانونی یەکەمی 2024، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای کرد لە وەزارەتی پێشمەرگە.

لەو کۆبوونەوەیەدا، کە عبدالخالق بابیری،بریکاری وەزارەت، فریق روکن عیسا عوزێر،سەرۆکی ئەرکان و لیوا روکن بەختیار محمد، ئەمینداریی گشتیی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ــی هێزی پێشمەرگە و فەرماندەی فیرقەکانی ٢ و ٤ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ براندستێتەر، بەرپرسی تیمی راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و تیمی یاوەری تێیدا ئامادەبوون.

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن و بریاردان بوو لەبارەی پرۆژەیەکی ئامادەکراو بۆ دامەزراندنی دووناوچەیی سەرکردایەتیی کە لە ١١ فیرقەی سەربازی پێکهاتوون لەژێر سەرکردایەتی و کۆنترۆڵی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەستبەکاردەبن. وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: دوو ناوچەیی سەرکردایەتیی دادەمەزرێنین بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر سەرکردایەتی وەزارەتی پێشمەرگەدا کاروبارەکانیان رێکدەخەنەوە و دەستپێکی قۆناغێکی نوێ دەبێت بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بە گرنگیەوە باس لە دامەزراندنی ژێرخانی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە کرا. هەمووان هاوڕابوون کە ئەم ژێرخانە  پاڵپشت و پشتیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت لە بنیاتنانی هێزێکی نیشتمانی یەکگرتووی کوردستانی کە پارێزگاری لە خەڵک و خاکی کوردستان دەکات لە هەر مەترسییەک کە لە ئێستا و ئایندەدا رووبەروومان دەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا: بە دەستەکاربوونی هەردوو ناوچەی سەرکردایەتی یەک و دوو کە بەشێکی زۆری هێزەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی هێزەکانی (٨٠،٧٠)ی پێشمەرگەی کوردستانی تێدا رێکدەخرێتەوە، لە چوارچیوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا جێگیردەبن لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥وە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، بە کۆی دەنگی هەمووان رەزامەندیدرا؛ لەسەر بنیاتنانی بنەماکانی یەکەیەکی یەکگرتووی ژمێریاری سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا