بابەتە سەرەکییەکە: بافڵ
جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی لە هەولێر
پێشوازیی لە شاندێکی باڵای پارتی یەکسانی و دیموکراتیی گەلان (دەم پارتی) کرد.
زیاتر: شاندەکە پێکهاتبون
لە تولای هاتیمۆغولاری ئۆروچ، هاوسەرۆکی دەم پارتی و ئەبرو گونای، جێگری
هاوسەرۆکی دەم پارتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، و بەردان ئۆزتورک،
وتەبێژی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی.
راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لە
کۆبونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان و سالار
سەرحەد لێپرسراوی پەیوەندییە کوردستانییەکان ئامادەبون، دۆخی سیاسیی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست بەتایبەت سووریا گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە چارەسەری ئاشتییانەی
کێشەکان و دوورکەوتنەوە لە بژاردەی شەڕ کرایەوە.
ئەمەش بزانە: هەردولا جەختیان لە پاراستنی مافەکان و رێزگرتن لە
ئیرادەی سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی سوریا بە تایبەت گەلی کورد کرایەوە.
هاوکات: داواکرا هەموان پێکەوە بە یەکسانی بڕیار لەسەر چارەنوسی
وڵاتەکە بدەن و قۆناغێکی نوێی حکومڕانی بهێننە کایەوە.
چی تر: سەرۆکی یەکێتی پەرۆشیی حزبەکەی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئەرێنی
لەسەر بنەمای هاوبەشی راستەقینە بۆ داهاتوی سوریا دوپاتکردەوە و رایگەیاند،
پشتیوانی هەمو ئەو هەوڵانە دەکەن کە ئامانجەکەی پاراستنی مافەکانی گەلی کوردە لە
سوریا.
ئەمەشی وت: پاڵپشتی گەلەکەشمان دەکەین لە رۆژئاوا بۆ سەرخستنی
ئامانجەکانیان، هەروەها هەوڵەکانی مەزڵوم عەبدی لەم قۆناغە هەستیارەدا بۆ پاراستنی
ئارامی ناوچەکە بەرز دەنرخێنین.
لە بەرامبەردا: شاندی باڵای دەم پارتی پێزانینیان بۆ هەڵوێستی کوردستانییانەی بافڵ جەلال
تاڵەبانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەربڕی کە وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوانبون
بۆ پاراستنی مافی کورد و رونیان کردەوە، دەم پارتی بە سیاسەتێکی نیشتمانییانەوە
کار بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری دەکات، بێگومان هەوڵەکانیشیان لەپێناو
پاراستنی مافەکانی گەلی کورد لە سووریا بەردەوام دەبێت.